ڕوانسەر/ تەقەی هێزەکانی ئێران کوژران ٢ کاسبکاری کوردی لێکەوتەوە

٢٧ پووشپەڕ ٢٧١٧، ١٦:٢٩
هەنگاو: هێزە ئەمنییەکانی ئێران شەوی ڕابردوو لەسەر جادەی ڕوانسەر بۆ جوانڕۆ دەستڕێژیان لە ئۆتۆمبێلكی کاسبکارانی کورد کردووە و بەو بۆنەوە دوو کاسبکار گیانیانن لەدەست داوە و کەسێکیش بریندار بووە. بەپێی ڕاپۆرتی "هەنگاو"، شەوی رابردوو  ٢٦ی پووشپەڕ، هێزە ئەمنییەکانی ئێران نێوان گوندەکانی "بەورئاوا و بورهانەدین" لەسەر جادەی جوانڕۆ و ڕوانسەر تەقەیان لە ئۆتۆمبێلی کاسبکارانی کورد کردووە کە تێیدا دوو کاسبکار گیانیان لەدەست داوە و کەسێکێش بریندار بووە. هێزە ئەمنییەکان بە گومانی هەڵگرتنی کەلوپەلی قاچاخ دەستڕێژیان لەو کاسبکارانە کردووە، کەلە ئەنجامدا شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە بەناوی (حامید عەلی‌مورادی) خەڵکی گوندی (پیرۆزە) و دانیشتووی ڕوانسەر، هەروەها کاسبکارێکی دیکەش بەناوی (وەلی خانی) خەڵکی گوندی (دێ‌سوور)ی سەر بە ڕوانسەر گیانی لەدەست داوە. هەمان سەرچاوە ئاماژەی بەوەش داوە کە ئۆتۆمبێلەکە هەڵگری باری تەلەفزیۆن بووە. سەرنشینێکی دیکەی ئەو ئۆتۆمبێلە بریندار بووە کە هەتا ئێستا ناو و ناسنامەی دیار نییە. پاش ئەو ڕووداوە، خەڵکی ڕوانسەر بە نیشانەی ناڕەزایی هاتوونەتە سەرشەقامەکان و هێزە ئەمنییەکانیش بەناو شاردا بڵاو بوونەتەوە.  

:Contact us

Tel : 009647511019899

Gmail : [email protected]

Telegram : https://t.me/hengaw_news

Facebook : https://www.facebook.com/Hengaw.new

Twitter : https://twitter.com/HengawO


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە