سەردەشت/ کوژرانی ٢٧سەر ئەسبی کاسبکارانی کورد
٢٨ پووشپەڕ ٢٧١٧، ٠٠:٢٥
هەنگاو: تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژرانی ٢٧ سەر ئەسپی کاسبکارانی کوردی لێکەوتەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە "هەنگاو"، ڕۆژی شەممە ٢٤ی پووشپەڕ، هێزە چەکدارەکانی حکومەتی ئێران لە سنووری بێورانی سەردەشت تەقەیان لە پۆلێک کاسبکاری کورد کرد.
لەو دەستڕێژەدا ٢٧ سەر ئەسپی کاسبکارانی کورد کوژراوە.
سەرچاوەیەکی ئاگادار بە "هەنگاو"ی ڕاگەیاند کە کاسبکارانی کورد توانیویانە خۆیان ڕزگار بکەن.
دەستڕێژی و بۆسەدانان بۆ ئەو پۆلە کاسبکارە لە کاتێکدا بووە کە ئەوان هیچ بارێکیان پێ نەبووە و بە بێ ئاگادار کراونەوە تەقەیان لێ کراوە.