فەرمانبەرەکانی ئیدارەی ئاگرکوژێنەوەی ئورمیە ٣ مانگە موچەیان پێنەدراوە
٢٨ پووشپەڕ ٢٧١٧، ١٣:٢٦
هەنگاو: وەکوو ئیدارەکانی باقی شارەکانی کوردستان، فەرمانبەرەکانی ئیدارەی ئاگرکوژێنەوەی ئورمیە ماوەی ٣ مانگە موچەیان پێ نەدراوە.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە "هەنگاو"، فەرمانبەرەکانی ئیدارەی ئاگرکوژێنەوەی ئومریە لەسەرەتای بەهارەوە موچەیان وەر نەگرتووە.
یەکێک لە فەرمانبەرانی ئەو ئیدارەیە بە "هەنگاو"ی ڕاگەیاند: " لە سەختترین و مەتریسدارترین دۆخەکان ئیش دەکەین، بەڵام بەداخەوە شارەوانیی ئورمیە موچەکەمان لەکاتی خۆیدا نادا و ئێستا ٣ مانگە کە موچەمان وەر نەگرتووە".
ئەو فەرمانبەرە لە درێژەدا وتی هێندیک لە فەرمانبەرەکان چەند مانگە پارەی کرێخانوویان نەداوە و ئەگەر زۆرە کە لە خانووەکانیان دەریان بکەن، بەو حاڵەشەوە بەرپرسانی ئیدارەی ئاگرکوژێنەوە وڵامدەر نین.