مەهاباد/ لانیکەم ٦ هاووڵاتی دەستبەسەر کران

٢٨ پووشپەڕ ٢٧١٧، ١٥:١٢
هەنگاو: لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا لانیکەم ٦ هاووڵاتیی کورد لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی مەهابادەوە دەستبەسەر کراون. بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤیی "هەنگاو"، ڕۆژی سێشەممە ١٣ی پووشپەڕ، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی مەهاباد نزیک بە ١٠ کەسی دانیشتووی ئەو شارەیان دەستبەسەر کردووە. هەتا ئێستا ناسنامەی ٦ کەس لەو گیراواەنە بۆ "هەنگاو" ڕوون بووەتەوە کە بە شێوەی خوارەوەیە؛ ١_ سەلاح ئادیم ٢_ داوود ڕەسووڵ‌نژاد ٣_ مارف قەناعەت ٤_ کەیوان ٥_ عومەر ٦_ ناسر بە وتەی یەکێک لە ئەندامانی بنەماڵەی کەسێک لەو گیراوانە، ئەو کەسانە بە تۆمەتی "هاوکاریی حیزبە کوردییەکانی دژبەری ئێران" دەستبەسەر کراون. ئەو هاووڵاتیانە ئێستا گوازراونەتەوە بۆ زیندانی ئورمیە و لەوێ ڕاگیراون.  

:Contact us

Tel : 009647511019899

Gmail : [email protected]

Telegram : https://t.me/hengaw_news

Facebook : https://www.facebook.com/Hengaw.new

Twitter : https://twitter.com/HengawO


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە