مامۆستایەکی کورد ٣ ساڵ زیندانی بۆ بڕایەوە
٢٨ پووشپەڕ ٢٧١٧، ١٧:١٥
هەنگاو: دادگای پێداچوونەوەی پارێزگای سنە مامۆستایەکی خەڵکی سەقزی بە زیندان مەحکووم کرد.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە "هەنگاو"، دادگای پێداچوونەوەی پارێزگای سنە حوکمی ٩١ ڕۆژ زیندانی مامۆستایەکی خەڵکی سەقزی بە ناوی "تاهیر قادرزادە" بۆ ٣ ساڵ زیندانی هەڵپەسێڕدراو گۆڕی.
تاهیر قادرزادە پێشتر و لەلایەن لقی پێنجەمی دادگای شۆڕشی سەقزەوە بە تۆمەتی " هاندانی بیروڕای گشتی بە مەبەستی ڕێکخستنی و گردبوونەوەی مامۆستایانی سەقز" بە ٣ مانگ و یەک ڕۆژ زیندان مەحکووم کردبوو.
قادرزادە مامۆستای ڕیازی قوتابخانەکانی سەقزە و ساڵی ١٣٩٤ی هەتاوی دەستبەسەر و پاش ماوەیەک بە دانانی بارمتە ئازاد کرابوو.
حوکمی دادگای پێداچوونەوە دوای نارەزایەتی دەربڕینی ئەو مامۆستا کوردە بە حوکمی دادگای سەقز دەرچووە و بە ناوبراو ڕاگەیندراوە.