سەقز/ خۆکوشتنی کچێکی تەمەن ١٦ ساڵ
٢٨ پووشپەڕ ٢٧١٧، ٢٣:٢٦
هەنگاو: کچێکی لاوی خەڵکی سەقز لە ڕێگای خۆهەڵواسینەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە "هەنگاو"، ئێورەی ڕۆژی سێشەممە ٢٧ی پووشپەڕ، کچێکی لاوی خەڵکی سەقز بە ناوی "شادی مەکاری" کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
ئەو کچە تەمەن ١٦ ساڵەیە بە هۆی کێشەی خێزانی و لەڕێگای خۆهەڵواسینوە خۆی کوشتووە.
ناوبراو دانیشتووی کەڕەکی شارەکی زانکۆی سەقز بووە.