بەندکراوێکی کورد ٩ ساڵە بێ بەشە لە مافی چاوپێکەوتن

٢٩ پووشپەڕ ٢٧١٧، ١٩:١٩
هەنگاو: یەکێک لە بەندکراوانی سیاسی کورد لە بەندیخانەی یەزد، ماوەی ٩ ساڵە کە لە مافی چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەش کراوە. بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە “هەنگاو” ، روستەم ئەرکیا، بەندکراوی سیاسی لە بەندیخانەی شاری یەزد، دوای ٩ ساڵ تێپەڕکردن لە ماوەی حوکمەکەی، هەتا ئێستا مافی چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی و هەروەها جوونەدەرەوە لە زیندان بە مەبستی چارەسەریی پزیشکی پێ نەدراوە. ڕۆستەم ئەرکیا، خەڵکی شاری ماکۆ، لە سەرماوەزی ساڵی ١٣٨٧ لە لایەن دادگایی شۆڕشی شاری خۆی بە تۆمەتی دژایەتی خودا و هاوکاری لەگەڵ حیزب کوردیەکانی دژبەری ئێران، حوکمی سێدارەی بۆ بڕایەوە. ئەم حوکمە لە ساڵی دواتر ل دادگایی پێداچوونەوە بۆ ٢٠ ساڵ بەند کران و دوور خستنەوە بۆ زیندانی شاری یەزد گۆڕدرا. ڕۆستەم ئەرکیا لە ساڵی ١٣٨٩ و دوایی گواستنەوە بۆ بەندیخانەی یەزد تا ئێستا، لە مافی چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەش بووە. شایانی باسە، ئەم زیندانیە سیاسیە لە ماوەی دادگایی کردنیدا مافی هەبوونی پارێزەریشی نەبووە.  

:Contact us

Tel : 009647511019899

Gmail : [email protected]

Telegram : https://t.me/hengaw_news

Facebook : https://www.facebook.com/Hengaw.new

Twitter : https://twitter.com/HengawO


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە