جووتیارێکی بۆکانی بە هۆی ڕووداوەی کارەوە گیانی لە دەست دا

٢٩ پووشپەڕ ٢٧١٧، ١٩:٣٤
هەنگاو: جووتیارێکی خەڵکی یەکێک لە گوندەکانی بۆکان لە کاتی کار کردندا گیانی لە دەست دا. بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە "هەنگاو"، ئەمڕۆ پێنج‌شەممە ٢٩ی پووشپەڕ، جووتیارێک بەناوی "رەحمان مورادی" لەکاتی کۆکردنەوەی کڵۆش و بە هۆی هەڵگەڕانی تراکتۆرەوە گیانی لە دەست دا. ڕەحمان مورادی خاون ژن و منداڵ بووە و پێش گەیشتن بە ناوەندە دەرمانییەکان گیانی لە دەست داوە. ناوبراو خەڵکی گوندی "گڵۆڵان" سەر بە شاری بۆکان بووە.  

:Contact us

Tel : 009647511019899

Gmail : [email protected]

Telegram : https://t.me/hengaw_news

Facebook : https://www.facebook.com/Hengaw.new

Twitter : https://twitter.com/HengawO


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە