ڕاپۆرتی ئاماری "هەنگاو" لە زیندانی مەهاباد

٣٠ پووشپەڕ ٢٧١٧، ٢٢:٥٦
هەنگاو: ژمارەی ئەو زیندانیانەی کە لە زیندانی ناوەندیی مەهاباد ڕاگیراون دوو هێندەی ئەو ڕێژەیە کە شوێنیان بۆ دابین کراوە. بەپێی ڕاپۆرتێکی تایبەت بە "هەنگاو"، لە زیندانی ناوەندیی مەهاباد ٥٢٠ زیندانی ڕاگیراوە کە دوو هێندەی ئەو ڕێژەیە ڕوێ و شوێنیان بۆ دابین کراوە. زیندانی مەهاباد تەنیا دەتوانێت ٣٠٠ زیندانی لە خۆ بگرێت و  ڕاگرتنی ئەو ڕێژە زۆرە لە زیندانیان لەو زیندانەدا زیندانییەکانی تووشی کێشە کردووە. بەپێی ڕاپۆرتەکە، لە بەندی ژنانی ئەو زیندانە ٢٢ ژنی کورد ڕاگیراون کە هێندێکیان سزای سێدارەیان هەیە. هەروەها، ١٥٠ بەندکراو بە تۆمەتی "بازرگانی کردن بە ماددە سڕکەرەکان" لە بەندی ١ی ئەو زیندانە و لە دۆخێکی نالەباردا ڕاگیراون. لەلایەکی دیکەوە، ٤٣٠ زیندانی ناویان لە بەندی کرێکاری ئەو زیندانە هەیە کە ڕۆژانە خۆیان بە زیندانی مەهاباد دەناسێنن و شەوانە دەچنەوە ماڵی خۆیان. لەماوەی چەند مانگی ڕابردوودا بەرپرسی زیندانی مەهاباد گۆڕدراوە و ئێستا سیرووس پەناهی بەرپرسی ئەو زیندانەیە. ناوبراو پێشتر بەشی ئەمنیەتی و پاراستنی زانیارییەکانی دوو زیندانی مەهاباد و ئورمیە بووە. سیرووس پەناهی لەماوەی ساڵانی ڕابردوودا دەستێکی باڵای لە ئازار و ئەزیەت و هەروەها دوورخستنەوەی زیندانیانی سیاسی بۆ زیندانەکانی دیکە کە دوور بووە لە شوێن ژیانیان، هەبووە. ناوەندی مافی مرۆڤیی "هەنگاو" لە داهاتوویەکی نزیکدا ئامارێکی وردتر لە سەر زیندانی مەهاباد بڵاو دەکاتەوە.

:Contact us

Tel : 009647511019899

Gmail : [email protected]

Telegram : https://t.me/hengaw_news

Facebook : https://www.facebook.com/Hengaw.new

Twitter : https://twitter.com/HengawO


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە