کرێکارانی شارەوانیی سەردەشت ٤ مانگە مووچەیان وەرنەگرتووە
١ گەلاوێژ ٢٧١٧، ٠٠:٥٩
هەنگاو: پێنەدانی مووچەی مانگانەی کرێکاران و فەرمانبەرانی شارەوانیی سەردەشت، ئەوانی بەرەوڕووی قەیران کردووەتەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە "هەنگاو"، زیاتر لە ٢٠٠ کرێکار و فەرمانبەری شارەوانیی سەردەشت لەبەشەکانی خزمەتگوزاری، فەزای سەوز و ئاگرکوژێنەوە ماوەی ٤ مانگە مووچەیان وەرنەگرتووە.
یەکێک لە کرێکارانی شارەوانیی سەردەشت بە "هەنگاو"ی ڕاگەیاند کە ئەوان لە سەرەتای بەهارەوە هیچ جۆرە مووچەیەکیان وەرنەگرتووە و لەترسی ئەوەی دەریان نەکەن ناوێرن هیچ جۆرە نارەزایەتییەک نیشان بدەن.
ناوبراو لە درێژەدا ڕایگەیاند کە هێندیک لە کرێکارەکان کرێنشینن و توانای دانی کرێخانووەکەیان نیە و تەنانەت هێندیکیان بۆ دابین کردنی ژەمە خوراکی خۆیان داماون و بەردەوام پارە قەرز دەکەن.