هاووڵاتییەکی مەهابادی ماوەی ساڵێکە چارەنووسی نادیارە
١ گەلاوێژ ٢٧١٧، ٠١:١٥
هەنگاو: چارەنووسی هاووڵاتییەکی خەڵکی مەهاباد پاش یەک ساڵ لە دەستبەسەر کران هێشتا ناڕوونە.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە "هەنگاو"، هاووڵاتییەکی خەڵکی مەهاباد بە ناسنامەی "شۆڕش ئایینە بۆکانی" گەلاوێژی ساڵی ڕابردوو (١٣٩٥ی هەتاوی) لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە دەستبەسەر کراوە.
بە وەتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، دوای نزیک یەک ساڵ لە دەستبەسەر کرانی شۆڕش، هێشتا نازانرێ لە کوێ ڕاگیراوە و هەوڵەکانی بنەماڵەکەشی لەو بوارەدا بێ ئاکام ماوەتەوە.
ئەو سەرچاوەیە ڕایشیگەیاند کە شۆڕش بەهۆی چالاکی مەزهەبییەوە دەستبەسەر کراوە.