کوشتنی ٥٠ سەر ئەسبی کاسبکارانی کورد بە دەستی هێزەکانی ئێران

١ گەلاوێژ ٢٧١٧، ١٨:٣٠
هەنگاو: بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری پیرانشار، لانیکەم ٢٥ سەر ئەسبی کاسبکارانی کورد کوژران. بەپێی ڕاپۆرتی "هەنگاو"، ئێوارەی ڕۆژی هەینی ٣٠ی پووشپەڕ، هێزە چەکدارەکانی ئێران لە ناوچەی "قەمتەرە"ی سنووری پیرانشار، دەستەیک لە کۆڵبەران و کاسبکارانی وکردیان دایە دەستڕێژی گوللە. لەو دەستڕێژەدا لانیکەم ٢٥ سەر ئەسبی کاسبکارانی کورد کوژراون. ئەمە لە حاڵێکدایە کە هێزە هێزە چەکدارەکان ئێران حەفتەی رابردووش لە سنووری سەردەشت لانیکەم ٢٧ سەر ئەسبی کاسبکارانی کوردیان دابوویە بەر گوللە و کوشتبوویان.  

:Contact us

Tel : 009647511019899

Gmail : [email protected]

Telegram : https://t.me/hengaw_news

Facebook : https://www.facebook.com/Hengaw.new

Twitter : https://twitter.com/HengawO


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە