سەقز/ تەقینەوەی مین دوو قوربانی لێکەوتەوە
٢ گەلاوێژ ٢٧١٧، ١٩:١١
هەنگاو: بە هۆی تەقینەوەی مین لە یەکێک لە گوندەکانی شاری سەقز دوو مینهەڵگر بوون بە قوربانی.
بەپێی ڕاپۆرتی "هەنگاو"، ئەمڕۆ دووشەممە ٢ی گەلاوێژ، تەقینەوەی مین لە گوندی "سەڵتەکەڵتوو" سەر بە ناوچەی سەرشیوی سەقز برینداربوونی دوو مینهەڵگری لێکەوتەوە.
هەواڵنێری "هەنگاو" لەشاری سەقز ناسنامەی یەکێک لەو مینهەڵگرانەی "ئەمین غوڵامی" ڕاگەیاندووە و ناسنامەی کەسی دیکە هەتا ئێستا بۆ "هەنگاو" ڕوون نەبووەتەوە.
ئەمین غوڵامی هەر دوو چاو و هەر دوو دەستی بە سەختی بریندار بووە.
ئەو دوو مینهەڵگرە بە مەبستی خاوێنکردنەوەی مینە بەجێماوەکانی نزیک گوندی "سەڵتەکەلتوو" چوونەتە ئەو شوێنە و بەهۆی تەقینەوەی مینەوە بریندار بوون.