بانگهێشت کرانی بە کۆمەڵی ٨ چالاکی سەقزی بۆ دادگا
٣ گەلاوێژ ٢٧١٧، ١٤:٢٤
هەنگاو: کۆمەڵێک لە چالاکوانانی مەدەنی شاری سەقز کە لە رێورەسمەکانی نەورۆزدا بەشدارییان کردبوو، لە رێگەی "احضاریه" وە بانگهێشتی لقی سێهەمی دادسەرای ئەو شارە کران.
ناوی ٨ کەس لەوانەی کە بانگهێشت کراون و ڕۆژی ٢٠ی پووشپەڕ خۆیان بە دادگا ناساندووە بۆ "هەنگاو" ئاشکرا بووە کە بە شێوەی خوارەوەیە؛
١_ سڵێمان عەبدی مامۆستای قوتابخانە کە بە شێوەی کاتی ئازاد کراوە.
٢_ عەلی حوسەینی، مامۆستای زمانی ئینگلیزی
٣_ محەممەد عەبدی، مامۆستای هونەر
٤_ دڵنیا عەبدی، خوێندکار
٥_ مەلا حەسەن مەحموودی، بەرنوێژی مزگەوتی ئاوایی کانی نیاز
٦_ لوقمان قورەیشی، کاسب
٧_ حەسەن سەلیمی ئازاد، کاسب
٨_ خاڵید رەحیمی، کاسب
جێگەی ئاماژەیە کە ئەم کەسانە بە هۆی بەڕێوەبردنی ڕێوڕەسمی نەورۆزی گوندی "ئایچی" سەقز تۆمەتی "پڕوپاگەندە دژ نیزامیان " خراوەتە پاڵ.
ئەو کەسانە ڕۆژانی ٢ هەتا ٥ی خاکەلیوەی ئەمساڵیش بانگهێشتی ناوەندە ئەمنیەکانی شاری سەقز کرابوون.
هەروەها،ڕۆژی دووشەممە ٢ی گەلاوێژ، سڵێمان عەبدی خۆی بە دادگای شۆڕشی سەقز ناساندووە و بەری بووە لەو تۆمەتەی کە خراوەتە پاڵی.هەرچەد ناوبراو هەموو ئەو تاوانانەی کە خرابوونە پاڵی ڕەتکردووەتەوە، بەڵام لە کۆتاییدا هاوکارێکی فەرهەنگی خۆی بووەتە زامنی و بە شێوەی کاتی ئازاد کراوە.