کرێکارێکی مەریوانی بە هۆی ڕووداوی کارەوە گیانی لە دەست دا

٣ گەلاوێژ ٢٧١٧، ١٩:٢٥
هەنگاو: کرێکارێکی خەڵکی مەریوان بە هۆی بەربوونەوە لە بەرزایی گیانی لە دەست دا. بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە "هەنگاو"، ڕۆژی یەک‌شەممە ١ی گەلاوێژ، کرێکارێک بە ناوی "هوشیار محەممەدی" خەڵکی گوندی "خواشت"ی مەریوان بە هۆی بەربوونەوە لە بەرزاییەوە گیانی لە دەست دا. هۆشار لە کاتی ئیش کردن لە نۆهەمی سێهەمی بینایەکی نیوەکارە کەوتبووە خوارەوە. بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ناوبراو پێش ئەوەی بگێندرێت بە ناوەندە دەرمانییەکان گیانی لە دەست داوە. ئەو کرێکارە مەریوانییە دانیشتووی گوندی "حەسەن‌ئاوا" سەر بە شاری سنە بووە.

:Contact us

Tel : 009647511019899

Gmail : [email protected]

Telegram : https://t.me/hengaw_news

Facebook : https://www.facebook.com/Hengaw.new

Twitter : https://twitter.com/HengawO


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە