کوژرانی دەیەمین کۆڵبەری سەردەشتی لە ماوەی ٧ مانگدا+وێنە
٤ گەلاوێژ ٢٧١٧، ١٨:٤٥
هەنگاو: لە درێژەی کوشتنی بە ئەنقەستی کۆڵبەرانی کورد لە لایەن هێزە چەکدارەکانی ئێران، کۆڵبەرێکی دیکەی خەڵکی سەردەشت لە لایەن هێزەکانی ئێران، کوژرا.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە "هەنگاو"، ڕۆژی سێشەممە سێی گەلاوێژ، کۆڵبرێکی خەڵکی سەردەشت با ناوی "کەریم محەممەدئەمینزادە" ، بە تەقەی ڕاستەوخۆیی هێزەکانی ئێران کوژرا.
ئەم کۆڵبەرە خەڵکی ئاوایی بەیتووش سە بە شاری سەردەشت و بەبێ ئاگادار کردنەوە لەلایەن هێزەچەکدارەکانی ئێران، دراوەتە بەر دەسڕێژی گولە گیانی لەدەست داوە.
بە پشت بەستن بە ئاماری تۆمار کراو لە ناوندی ئاماری (هەنگاو)، لە سەرەتایی ئەمساڵی زایینیەوە ١٠ کۆڵبەری خەڵکی شاری سەردەشت گیانیان لەدەست داوە و ٢٢ کۆڵبەری دیکەش بریندار بوونە.