بنەماڵەیەکی گیلانی بکوژی ڕۆڵەکەیان بەخشی

٥ گەلاوێژ ٢٧١٧، ١٣:٢٦
هەنگاو: لێخۆشبوونی بکوژێک لەشاری گیلانی پارێزگای کرماشان بوە هۆی کۆتایی هاتنی یاڵۆزی ۲ساڵە لە نێوان دوو هۆزی گەورەی ناوچەکە. بەپێی راپۆرتی گەیشتوو بە "هەنگاو"، بنەماڵەی کوژراو کە لە خێڵە گەورەکانی گیلانی ڕۆژئاوا بوون، بەپێی نەریتێکی جێی پەسند بە لێخۆشبوون،  بە شەڕێکی درێژخایەنی دووساڵە کە لەبەر کوشتنی بەئەنقەست دەستی پێکردبوو، کۆتاییان هێنا. فەرهاد هێممەتی، بەرپرسی فەرمانداری گیلان لەم بارەوە ڕایگەیاند:"لەم ڕێوڕەسمەدا کە کەسایەتیەکانی هۆزی کەلهۆڕ، گەورەکان و باوڕپێکراوانی هۆزەکانی گیلانغەرب لەوێ بوون، بنەماڵەی کۆژراو لە هۆزی عەبدولمحەممەدی لەخوێنی کوڕە۳۳ساڵەکەیان  کە لە بەفرانباری ساڵی ٩٤  لە شەڕی بنەماڵەیی بە دەس یەکێک لە پیاوانی هۆزی پێرگە کۆژرابوو، خۆشبوون و بکۆژەکەیان بەخشی ." لەم ڕێوڕەسمەدا گەورەپیاوانی دوو هۆزی عەبدولمحەممەدی و پیرگە بە نێوانجیگەری گەورەپیاوانی هۆزی کەلهۆڕ و هۆزەکانی دەڤەری شارۆچکە،  گەورەپیاوانی دوو هۆزی عەبدولمحەممەدی و پیرگە کووبوونەوە و بەم دوژمنییە کۆتاییان هێنا. بنەماڵەی کۆژراو بە بێ سەندنی خوێنبەها و بە بێ جێبەجێکردنی حۆکمی قەساس  ڕەزایەتی خۆیان دەربڕی و بوکژی کوڕەکەیان بخشیوە.

:Contact us

Tel : 009647511019899

Gmail : [email protected]

Telegram : https://t.me/hengaw_news

Facebook : https://www.facebook.com/Hengaw.new

Twitter : https://twitter.com/HengawO


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە