چەنگیز قەدەم خێری مانی لە خواردن گرتووە

٥ گەلاوێژ ٢٧١٧، ١٦:١٦
هەنگاو: بەندکراوێکی سیاسی کورد لە گرتووخانەی "مەسجد سولێمان" مانی لە خواردن گرتووە. بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە "هەنگاو"، (چەنگیز قەدەم‌خێری) بەندکراوی سیاسیی کورد کە بۆ گرتووخانەی (مەسجد سولێمان) دوور خراوەتەوە، بەهۆی پشتگوێخستینی دۆسیەکەی و ڕێگەگرتنی وەزارەتی ئیتلاعات لەدانی مۆڵەت بۆ چارەسەریی پزیشکی، لە ڕۆژی دووشەممەی ئەم هەفتەوە مانی لە خواردن گرتووە. دۆخی ئەو بەندکراوە کودردە لە کاتێک دایە کە سەرەڕای ئەوەی باری تەندروستیی ناجێگیرە و هاوکات پزیشکی گرتووخانەش پەسەندی کردووە کە دەبێ خێرا مۆڵەتی یاسایی پێ بدرێت و لە دەرەوەی زیندان پشکنین و نەشتەرگەریی بۆ بکرێت. چەنگیز قەدەم‌خێری لەدایکبووی ١٩٨٨ی شاری کامیارانی سەر بە پاریزگای سنەیە کە سالی ٢٠١١ بە تۆمەتی ئەندامەتی لە یەکێک لە پارتە کوردییەکانی ئۆپۆزیسیۆنی ئێران دەستگیر و پاشان لەلایەن دادگای سنەوە بە چل ساڵ بەندکران حوکم درا و پاش دوو ساڵ زیندان بۆ گرتووخانەی مەسجد سولێمان دوور خراوەتەوە. ئەو بەندکراوە کەلە کاتی دەستگیرکراندا بریندار کراوە، لە دۆخێکی ناجێگر و نالەباری تەندروستی دایە، لە حاڵیکدا هێشتا فیشەکێک لە جەستەی دایە، بەڵام لە بەندی یەکەمی زیندانی (مەسجد سولێمان) و لەژێر زەوینێک و لەناو بەندکراوانی تووشبوو بە مادەی هۆشبەر ڕاگیراوە.  

:Contact us

Tel : 009647511019899

Gmail : [email protected]

Telegram : https://t.me/hengaw_news

Facebook : https://www.facebook.com/Hengaw.new

Twitter : https://twitter.com/HengawO

 

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە