کوژرانی هاووڵاتییەکی خەڵکی باکووری کوردستان بە دەستی هێزەکانی ئێران
٥ گەلاوێژ ٢٧١٧، ١٩:١٨
هەنگاو: هاوڵاتیەکی خەڵکی باکووری کوردستان لە لایەن هێزەکانی سپای پاسدارانی ئێران لە سنوری نێوان باکور و ڕۆژهەڵاتی کوردستان، درایە بەر دەسڕێژی گولە و گیانی لەدەست دا.
بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە (هەنگاو)، ئەمڕۆ پێنجشەنبە ٥ی گەلاوێژ، هێزەکانی سپای پاسدارانی ئێران لە سنوری (گەڤەر)ی باکوری کوردستان تەقەیان لە کوڕێکی گەنج بە ناوی (کامەران فرات) کردووە و بەهۆیەوە گیانی لەدەست داوە.
ئاژانسی (باسنیوز) لەو پەیوەندیەیدا رایگەیاندووە کە کامەران تەمەن ٢٤ ساڵە، دوایی ئەوەیکە بریندار دەبێ، لەلایەن خەڵکەوە بۆ نەخۆشخانەی گەڤەر دەگوازرێتەوە، بەڵام لە ئاکامدا گیانی لەدەست دا.
بە وتەی بنەماڵەی ئەم کوڕە کوردە، ناوبراو سنورەکانی ئێرانی نەبەزاندووە و لە کاتێیکدا تەقەی لێ کراوە هەر لە خاکی باکوری کوردستان بووە.
بنەماڵەی کامەران ڕایانگەیاندووە ڕێگەی یاسایی بۆ دۆسیەی کوژرانی کوڕەکەیان دەگرنە بەر.