تەرمی ژنێک لە بۆکان دۆزرایەوە

٨ گەلاوێژ ٢٧١٧، ٠٢:١٧
هەنگاو: تەرمی ژنێکی کورد لە گوندێکی نزیک بۆکان دۆزرایەوە. بەپێی ڕاپۆرتی "هەنگاو"، ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە ٧ی گەلاوێژ، تەرمی ژنێک لە سەر رێگای گوندی "قروچای" شاری بۆکان دۆزراوەتەوە. ناسنامەی ئەو ژنە کە مەزندە دەکرێت لەنێوان ٤٠ بۆ ٥٠ ساڵ دەبێت هێشتا ئاشکرا نەکراوە. بە وتەی سەرچاوەیەکی خۆجێی، ئاسەواری خنکاندن بە جەستەی ئەو ژنەوە دیار بووە، بەڵام هێشتا نەزانراوە کە خۆی کوشتووە و یان کوژراوە. تەرمی ئەو ژنە ئێستا لە نەخۆشخانەی شاری بۆکان ڕاگیراوە.  

:Contact us

Tel : 009647511019899

Gmail : [email protected]

Telegram : https://t.me/hengaw_news

Facebook : https://www.facebook.com/Hengaw.new

Twitter : https://twitter.com/HengawO


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە