بانە/ کوژران و بریندار بوونی ٣ کۆڵبەر و کوژرانی ٣٠ سەر ئەسبی کۆڵبەران

٨ گەلاوێژ ٢٧١٧، ١٧:٠٣
هەنگاو: لە درێژەی کوشتنی کاسبکاران و کۆڵبەرانی کورد بە تەقەی ڕاستەوخۆیی هێزە چەکدارەکانی ئێران، ٣ کۆڵبەری خەڵکی شاری بانە بوونە قوربانی. بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ”هەنگاو”، بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە ٨ی گەلاوێژ، هێزە چەکدارەکانی ئێران، تەقەیان لە دەستەیەک کۆڵبەر کردووە کە بە هۆیەوە کۆڵبەرێک گیانی لەدەست داوە و دو کۆڵبەری دیکە بریندار کراون. هەواڵنێری “هەنگاو” لە شاری بانە ناسنامەی ئەو کۆڵبەرەی گیانی لەدەست داوە (ئیبراهیم مەحموودی) کوڕی ڕەحمان و خەڵکی ئاوایی (تاژان) سەر بەشاری بانە ڕاگەیاندووە. تا ئێستا ناسنامەی کۆڵبەرە بریندارەکان بۆ”هەنگاو” ئاشکرا نەبووە. ئەم کاسبکارانە لە ناوچەی (دۆڵەبی) کەوتنە بۆسەی هێزە چەکدارەکانی ئێران. بە پێی هەواڵی گەیشتوو، زیاتر لە ٣٠ سەر ئەسبی کۆڵبەرەکانیش کوژراون و کەل و پەلی کۆڵبەرەکانیش لە لایەن هێزەکانی ئێرانە دەستیان بەسەردا گیراوە.

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە