سەردەشت/ برینداربوونی کۆڵبەرێک و دەستبەسەردا گرتنی دەیان ئەسپی کاسبکارانی کورد

٩ گەلاوێژ ٢٧١٧، ١٨:٥٧

هەنگاو: کۆڵبەرێکی خەڵکی سەردەشت بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ئێران بریندار و دەیان ئەسپی کۆڵبەران لە لایەن هێزەکانی ئێران دەستیان بەسەردا گیراوە.

  بر پێی هەواڵی گەیشتوو بە ”هەنگاو”، سەرلەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە هەشتی گەلاوێژ، هێزەکانی ئێران لە ناوچەی “دۆڵەبی” سەردەشت، دەسڕێژی گولەیان کردووەتە سەرد کۆڵبەران.

بە پێی ڕاپۆڕتی هەواڵنێری “هەنگاو” دوای تەقەی هێزەچەکدارەکانی ئێران بۆ سەر کۆڵبەران، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی(ئازاد مینە عەلی) خەڵکی ئاوایی (دەرمان ئاوا) ی سەر بە شاری سەردەشت بریندار بووە.

ئەم کۆڵبەرە بۆ وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی بۆ نەخۆشخانەی شاری ئورمیە گواستراوەتەوە.

بە پێی وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزەچەکدارەکانی ئیران دەستیان بەسەر ٥٠ ئەسپی کۆڵبەرەکان دا گرتووە


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە