کرێکارێکی خەڵکی سەڵماس بە هۆی ڕووداوی کار لە هەولێر، گیانی لە دەست دا
١٠ گەلاوێژ ٢٧١٧، ٠٠:٠٥
هەنگاو: کرێکارێکی تەمەن ١٧ ساڵی خەڵکی سەڵماس بە هۆی ڕووداوی کار لە شاری هەولێر بریندار و پاش چەند ڕۆژ گیانی لە دەست دا.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە "هەنگاو"، ڕۆژی هەینی ٥ی گەلاوێژ، کرێکارێکی خەڵکی سەڵماس بە ناوی "مالک حاجی دوخت" کوڕی حاک بە هۆی ڕوودای هاتووچۆ لە کاتی کار کردن لە شاری هەولێر بریندار بوو.
ئەو کرێکارە تەمەن ١٧ ساڵەیە دوای ئەوەی لەلایەن بنەماڵەکەیەوە گەڕێندرایەوە بۆ شاری ئورمیە، بە هۆی سەختی برینەکەیەوە لە یەکێک لە ناوەندە دەرمانییەکانی ئەو شارە گیانی لە دەست داوە.
تەرمی مالک لە زێدی خۆی واتە گوندەی "کۆزە ڕەش" سەر بەشاری سەڵماس بە خاک ئەسپێردراوە.
بە هۆی نەبوونی دەفەتی کار لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ساڵانە کەسانێکی زۆر بە مەبستی دۆزینەوەی کار سەردانی باشووری کوردستان دەکەن کە ساڵانە چەندین کەسیشیان بەهۆی ڕووداوی کارەوە گیانیان لە دەست دەدەن و یان کەم ئەندام دەبن و هیچ ناوەندێکیش هاوکارییان ناکات.