ئەگەری لە سێدارەدانی زیندانییەکی سیاسی کورد لەئارادایە

١٠ گەلاوێژ ٢٧١٧، ٢٣:٥٠

هەنگاو: بەندکراوێکی سیاسی کورد کە حوکمی سێدارەی بە سەردا سەپاوە، ئەگەری بەڕێوەچوونی حوکمەکەی لەئارادایە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ”هەنگاو“، بەرەبەیانی ڕۆژی دووشەممە ٩ی گەلاوێژ، مورتەزا ڕەحەمانی بەندکراوی سیاسی کورد کە لە گرتووخانەی سنە ڕاگیراوە، بە مەبەستی جێبەجێکردنی حوکمەکەی ڕەوانەی ژووری تاکەکەی کراوە.

مورتەزا ڕەحمانی خەڵکی گوندی تیلەکۆی کامیارانە کە ساڵی ١٣٩٠ی هەتاوی (٢٠١١) دەستبەسەر و دواتر و لە زستانی ١٣٩٢ی هەتاوی (٢٠١٣) بە تۆمەتی ئەندامەتی و هاوکاری یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری ئێران و هەروەها کوشتنی دوو ئەندامی سوپای پاسداران حوکمی ٣ جاری سێدارەی بەسەردا سەپێندرا.

ئەو حوکمە لەلایەن دادگای شۆڕشی شاری سنەوە بە سەر ناوبراودا سەپێندراوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە