بە گومانی هەڵگرتنی کاڵای قاچاخ ئۆتۆمبێلی هاووڵاتییەکی مەریوانی درایە بەر دەستڕێژی گوللە
١٢ گەلاوێژ ٢٧١٧، ١٣:٠٨
هەنگاو: ئۆتۆمبێلی هاووڵاتیەکی مەریوانی بە گومانی هەڵگرتنی کەلوپەلی قاچاخ لەلایەن هێزە چەکدارەکانی ئێرانەوە تەقەی لێکرا و شۆڤیرەکە بە سەختی بریندار بوو.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە "هەنگاو"، ڕۆژی چوارشەممە ١١ی گەلاوێژ، هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سەقز ئۆتۆمبێلی هاووڵاتییەکی کوردیان بە گومانی هەڵگرتنی شت و مەکی قاچاخ دایە بەر دەستڕێژی گوللە و لەئاکامدا شۆڤیرەکەی بەسەختی بریندار کراوە
هەواڵنیری "هەنگاو" ناسنامەی ئەو هاوولاتییە کوردەی "حەبیب موحێبی" خەڵکی مەریوان ڕاگەیاندووە.
ئۆتۆمبێلی ئەو کاسبکارە کوردە لەسەر جاددەی سەقز بۆ "دواو" هەڵکەوتوو لە نێوان سەقز، بانە و مەریوان کەوتوەتە بەردەستڕێژی گوللەی هێزە چەکدارەکانی ئێران.