سێ هاووڵاتیی خەڵکی شنۆ سزای ١٥ ساڵ زیندانیان بەسەردا سەپا

١٢ گەلاوێژ ٢٧١٧، ١٣:٣١

هەنگاو: سێ هاووڵاتیی خەڵکی شنۆ بە تۆمەتی چالاکی مەزهەبی لەسەر یەک سزای ١٥ ساڵ زیندانیان بەسەردا سەپا کە کەسێکیان مامۆستای قوتابخانەیە.

بەپێی ڕاپۆرتی "هەنگاو"، سێ هاووڵاتیی خەڵکی شنۆ کە سەرەتای بەفرانباری ساڵی ڕابردوو لەلایەن هێزە ئەمنیەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کرابوون، بە تۆمەتی چالاکی مەزهەبی سزای ١٥ ساڵ زیندانیان بەسەردا سەپێندراوە.

پە پێی ئەو حوکمەی کە لەلایەن دادگای شۆڕشی ئورمیەوە دەرکراوە هەر کامەیان سزای ٥ ساڵ زندانیان بەسەردا سەپێندراوە کە بە شێوەی خوارەوەیە؛

١_ ڕەسووڵ شایر، کوڕی قادر و مامۆستای قوتابخانەکانی شنۆ  سزای ٥ ساڵ زیندان.

٢_ هەژار (مەولوود) شایر، کوڕی قادر  کە حوکمی ٥ ساڵ زیندانی بۆ بڕاوەتەوە.

٣_ سۆران (عەبدولواحید) سەڵامەت کوڕی ئەبووبەکر، مەحکووم بە ٥ ساڵ زیندان.

ئەو سێ هاووڵاتییە کوردە دوو حەفتە پاش دەستبەسەر کران ڕەوانەی بەندیخانەی ئورمیە کراون و لەو کاتەوە و بە بێ هەبوونی مافی چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکانیان لە  بەندی ١٢ی ئەو زیندانە ڕاگیراون.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە