سەدا بیست و پێنجی لەسێدارەدراوانی مانگی ڕابردووی ئێران کوردن

١٢ گەلاوێژ ٢٧١٧، ١٩:٠٦

هەنگاو:لە ماوەی مانگی ڕابردووی زایینیدا،١٠٠ هاووڵاتی لە بەندیخانەکانی ئێران لەسێدارە دراون کە ٢٥ کەسیان کورد بوون.

بە پشت بەستن بە ئاماری دوو ناوەندی مافی مرۆڤی لە ماوەی مانگی ڕابردووی زاینییدا، حوکمی سێدارە بۆ ١٠٠ کەس لە بەندکراوانی وڵاتی ئێران بەڕێوەچووە و کە ٢٥ کەسیان کورد بوونە و لەو ٢٥ کەسەش، دو کەسیان ژن بوون.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران، لە ماوەی یەک مانگی ڕابردوو، حوکمی سێدارەی ١٠٠ کەس جێبەجێ کراو کە لە ڕاگەیندنەکانی وڵاتی ئێران تەنیا باس لە ٨ کەسیان کراوە.

بە پشت بەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ”هەنگاو“ لە ماوەی مانگی ڕابردووی زایینی، حوکمی سێدارەی ٢٥ هاووڵاتی کورد لە وانە دو ژن لە بەندیخانەی دەریای شاری ئورمیە، خوڕەماوا، ڕەشت، میاندوواو، مەهاباد، کەرەج و زەنجان جێبەجێ کراوە.

١٥ کەس لەو هاووڵاتیانە خەڵکی پارێزگای ئورمیە، ٧ کەسیان خەڵکی پارێزگای لورستان ٢ کەس خەڵکی قوچان و ١ کەسیش خەڵکی کرماشان بوون.

٢٣ کەس لە و هاووڵاتیانە بە تۆمەتی تاوانەکانی پەیوەندیدار بەمادە هۆشبەرەکان، ٢ کەس بەتاوانی کوشتنی بە ئەنقەست دەستبەسەر و دواتر لە لایەن دەزگای قەزایی ئێرانەوە حوکمی سێدارەیان بەسەردا سەپاوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە