ئورمیە/ دوو هاووڵاتیی کورد لەسێدارە دران
١٤ گەلاوێژ ٢٧١٧، ١٣:٣٦
هەنگاو: حوکمی سێدارەی دوو هاووڵاتیی کورد لە گرتووخانەی ناوەندی شاری ئورمیە لەسێدارە دران.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ”هەنگاو، بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە ١٤ گەلاوێژ، حوکمی سێدارە دوو هاووڵاتیی کورد لە گرتووخانەی “دەریا“ی شاری ئورمیە بەڕێوە چوو.
هەواڵنێری ”هەنگاو“ ناسنامەی ئەو دوو هاووڵاتیە کوردەی کە بە تۆمەتی ”بازرگانی کردن بە ماددە سڕکەرەکان لەسێدارە دراون بە شـێوەی خوارەوە ڕاگەیاندووە؛
١- سەعید پورهورموزی کوڕی جەعفەر و خەڵکی نەغەدە
٢ـ حوسێن شاهینی خەڵکی گوندی (کوسی) ئورمیە.
ئەو دوو بەندکراوە کوردە ڕۆژی ڕابردوو ڕەوانەی ژووری تاکەکەسی کرابوون.
بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ”هەنگاو“، لەماوەی ٣٥ ڕۆژی ڕابردوودا ٢٧ هاووڵاتیی کورد لە گرتووخانەکانی ئێران لەسێدارە دراون.