سێ کرێکاری خەڵکی نەغەدە گیانیان لەدەست دا

١٤ گەلاوێژ ٢٧١٧، ٢٠:٠٩

هەنگاو: سێ کرێکاری خەڵکی دەوروبەری نەغەدە، توشی گاز گرتوویی بوونەو گیانیان لەدەست دا.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە “هەنگاو”، ڕۆژی هەینی ١٣ی گەلاوێژ، سێ کڕێکاری خەڵکی ئاوایی (گوڵ سندوس) لەنەغەدە لە کاتی بیر لێدان تووشی گاز گرتوویی بوونە و گیانیان لەدەست داوە.

هەواڵنێری “هەنگاو” ناسنامەی ئەو سێ کەسەی (مەسعوود تالب پوور، سەیدجەلال عەزیزیان و سالار مورادپوور) ڕاگەیاند.

ئەم سێ کرێکارە لە قوڵایی ١٠ مەتری تووشی گاز گرتوویی بوون و پێش گەیاندنیان بۆ ناوەندە دەرمانییەکان، گیانیان لەدەست داوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە