هاووڵاتییەکی خەڵکی شنۆ حوکمی سێ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپا

١٥ گەلاوێژ ٢٧١٧، ٠٢:٢٥
هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی شنۆ لەلایەن دادگای شۆڕشی ئەو شارەوە حوکمی زیندانی بەسەردا سەپێندرا. بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە "هەنگاو"، دادگای شۆڕشی شاری شنۆ   حوکمی ٣ ساڵ زیندانی بە سەر "سەید شەهاب حوسێنی" تەمەن ٢٩ ساڵ و کوڕی سەید مەحموود و دانیشتووی گوندی "بێژاوێ"ی ئەو شارەدا سەپاند. ئەو حوکمە لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا و بە تۆمەتی "هاوکاری و ئەندامەتی لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری ئێران بەسەر ناوبراودا سەپێندراوە. سەید شەهاب پووشپەڕی ساڵی ڕابردوو و دوای تێکەڵچوونی چەکدارانەی پێشمەرگەکانی دێموکرات و هێزەکانی سوپای پاسداران لە گوندی قەرەسەقەلی شنۆ لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە دەستبەسەر و دواتر و پاش ٤٠ ڕۆژ بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی ئازاد کرا. ئەو هاووڵاتییە کوردە تانەی لەو بڕیارە دراوە و چاوەڕوانی دادگای پێداچوونەوەیە.  

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە