لوڕستان/ هاووڵاتییەکی کورد لەسێدارەدرا+ ئامار

١٥ گەلاوێژ ٢٧١٧، ١٣:٠٠

هەنگاو: دەیەمین زیندانیی خەڵکی لوڕستان لە ماوەیەکی کورتدا، لە گرتووخانەی خوڕەمئاوا لەسێدارە درا.

بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی مافی مرۆڤیی هەنگاو، هاووڵاتییەکی خەڵکی شارستانی دروود لە لوڕستان لە گرتووخانەی پارسیلۆنی خوڕەماوا، لەسێدارە درا.

هەواڵنێری هەنگاو، ناسنامەی ئەم هاووڵاتییەی حامید قائێد ڕەحمەت ڕاگەیاند و وتیشی: بەرەبەیانی ڕۆژی  شەممە ١٤ی گەلاوێژ حوکمی لەسێدارەدانەکەی جێبەجێ بووە.

ئەم هاووڵاتییە کوردە بە تۆمەتی پێوەندیدار بە مادە سڕکەرەکانەوە گیرابوو و ئەم حوکمەی بەسەردا سەپابوو.

ئامارەکانی هەنگاو پیشان دەدەن کە لە ماوەی ٢ مانگی ڕابردوودا، ١٠ هاووڵاتیی خەڵکی پارێزگای لوڕستان لە گرتووخانەی خوڕەمئاوا لەسێدارە دراون.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە