دەستبەسەر کرانی هاووڵاتییەکی کورد بۆ تێپەڕاندنی ماوەی حوکمەکەی

١٦ گەلاوێژ ٢٧١٧، ١٣:٣٠

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی شنۆ دوای ئەوەی حوکمی زیندانەکەی لەلایەن دادگای پێداچوونەوە پشتڕاست کرایەوە، دەستبەسەر و ڕەوانەی زیندان کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی ”هەنگاو“، لوقمان عزیزی خەڵکی شنۆ  دوای ئەوەی لەلایەن دادسەرای حوکمەکانەی شاری شنۆ مەبەستی تێپەڕاندنی ماوەی حوکمەکەی بانگهێشت کرا، ڕۆژی سێشەممە ٣ی گەلاوێژ خۆی بە زیندانی ئەو شارە ناساندووە.

لوقمان عەزیزی ساڵی ڕابردوو و دوای تێکەڵچوونی چەکدارانەی هێزەکانی سوپای پاسداران و پێشمەرگەکانی دێمۆکرات لەشاری شنۆ دەستبەسەر و پاش ماوەیەک بە دانانی بارمتە ئازاد کرا.

دادگای شۆڕشی شنۆ  بە تۆمەتی هاوکاری “حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران” حوکمی ١٦ ساڵ زیندانی بە سەر ئەو هاووڵاتییە کوردە دا سەپاند.

ئەو حوکمە دواتر و لە دادگای پێداچوونەوەدا بۆ ٥ ساڵ زیندان و ٣ ساڵ زیندانی هەڵپسێردراو کەم کرایەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە