کرێکارێکی کورد لەتاران گیانی لە دەست دا

١٦ گەلاوێژ ٢٧١٧، ١٨:٣٣
هەنگاو: ڕوداوی کار لە شاری تاران،گیانی کرێکارێکی کوردی کردە قوربانی. بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە هەنگاو”، ڕۆژی شەممە چواردەی گەلاوێژ کرێکاری خەڵکی سنە بەناوی “تەیموور مەلایی” لە شاری تاران گیانی لە دەست دا. هەواڵنێری “هەنگاو” ڕایگەیاند کە تەیموور لە کاتی کار کردن و بە هۆی کەوتنە خوارەوەی لە بینای ١٠ نهۆمی، گیانی لەدەست داوە. ناوبراو پێش ئەوەیکە بگاتە ناوەندە پزیشکیەکان، گیانی لەدەست داوە. بە پشت بەستن بە ئاماری تۆمار کراو لە ناوەندی ئاماری “هەنگاو”، لەماوەی ١٠ رۆژی ڕابردوودا، ٥ کرێکاری کورد لە کاتی کار کردندا گیانیان لە دەست داوە.

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە