کوژرانی کاسبکارێکی کورد لە سەلاسی باوەجانی
١٧ گەلاوێژ ٢٧١٧، ٠٣:٣١
هەنگاو: کاسبکارێکی خەڵکی شاری پاوە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ئێران، گیانی لەدەست دا.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ''هەنگاو''، ئێوارەی ڕۆژی دوشەممە ١٦ی گەلاوێژ، ئۆتۆمبێلی کاسبکارێکی کورد لە نزیکی ئاوای "کانی دانیال"ی سەربە سەلاسی باوەجانی، کەوتە بەر دەسڕێژی گولەی هێزەچەکدارەکانی ئێران.
هەواڵنێری ''هەنگاو'' لەشاری سەلاسی باوەجانی ناسنامەی ئەو شۆفێرەی کە گیانی لەدەست داوە''موحەممەد باقر قەیتوولی'' خەڵکی پاوە ڕاگەیاندووە.
هێزە چەکدارەکانی ئێران بە گومانی ئەوەیکە ئەو ئۆتۆمبێلە هەڵگری باری قاچاخە، بە بێ هیچ جۆرە ئاگادار کردنەوەیەک ، داویانەتە بەر دەسڕێژی گوولە.
موحەممەد باقر خێزاندار و باوکی دو منداڵە، دووای ئەوەیکە گەیێنراوەتە نەخۆشخانەی شاری جوانڕۆ، گیانی لەدەست داوە.