"هەنگاو" ناسنامەی دوو کەسی دیکە لە گیراوانی مەهاباد ئاشکرا دەکات

١٧ گەلاوێژ ٢٧١٧، ١٣:٤٢
هەنگاو: هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی مەهاباد مانگی پووشپەڕ نزیک بە ١٠ کەس لە دانشتوانی ئەو شارەیان بە تۆمەتی هاوکاری حیزبە کوردییەکانی دژبەری ئێران دەستبەسەر کردووە. بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤیی "هەنگاو"، ناسنامەی دوو کەسی دیکە لە گیراوانی مانگی ڕابردووی مەهاباد بۆ "هەنگاو" ئاشکرا بووە. بە پێی ئەو ڕاپۆرتە، دوو کەسی دیکە بە ناوەکانی "جەماڵ داودپەنا" کوڕی عومەر و دانیشتووی گوندی حاجی خۆش و "خالید (سیروان) محەممەدزادە" کوڕی کەریم و دانیشتووی گوندی "قزڵ قۆپێ" دەستبەسەر کراون. ڕێکخراوی مافی مرۆڤیی "هەنگاو" پێشتر ناسنامەی ٦ کەس لەو گیراوانەی بە شێوەی خوارەوە بڵاو کردبوویەوە؛ ١_ سەلاح ئادیم ٢_ داوود ڕەسووڵ‌نژاد ٣_ مارف قەناعەت ٤_ کەیوان ٥_ عومەر ٦_ ناسر بە وتەی یەکێک لە ئەندامانی بنەماڵەی کەسێک لەو گیراوانە، ئەو کەسانە بە تۆمەتی “هاوکاریی حیزبە کوردییەکانی دژبەری ئێران” دەستبەسەر کراون. ئەو هاووڵاتیانە ئێستا گوازراونەتەوە بۆ زیندانی ئورمیە و لەوێ ڕاگیراون.

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە