هاووڵاتییەکی بۆکانی لەسێدارە درا

١٧ گەلاوێژ ٢٧١٧، ١٣:٤٧

هەنگاو: حوکمی ئێعدامی هاووڵاتییەکی خەڵکی بۆکان لە گرتووخانەی ناوەندیی ئورمیە بەڕێوە چوو.

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤیی ”هەنگاو“، بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە ١٧ی گەلاوێژ، حوکمی ئێعدامی هاووڵاتییەکی خەڵکی بۆکان لە گرتووخانەی ”دەریا“ی شاری ئورمیە جێبەجێ کراوە.

هەواڵنێری ”هەنگاو“ ناسنامەی ئەو بەندکراوەی کە لەسێدارە دراوە ”ئیبراهیم ئەریسی“ دانیشتووی گەڕەکی میراوای بۆکان ڕاگەیاندووە.

ئیبراهیم ٥ ساڵ پێش بە تۆمەتی کوشتنی ئەنقەست دەستبەسەر  و لەو کاتەوە لە گرتووخانەی ناوەندیی ئورمیە ڕاگیراوە.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ”هەنگاو“، لەماوەی دوو حەفتەی ڕابردوودا حوکمی سێدارەی ٦ هاووڵاتیی کورد لە گرتووخانەی ناوەندی ئورمیە جێبەجێ کراوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە