ئیلام/ هاووڵاتییەکی کورد لەسێدارە درا+ ناسنامە
١٨ گەلاوێژ ٢٧١٧، ٠٢:١٨
هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی ئیلام بە تۆمەتی کوشتنی ئەنقەست لە گرتووخانەی ناوەندیی ئەو شارە لەسێدارە درا.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ناوەندی مافی مرۆڤیی ”هەنگاو“، بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە ١٧ی گەلاوێژ، حوکمی سێدارەی هاووڵاتییەکی کورد کە گرتووخانەی ناوەندیی ئیلام جـێبەجێ کرا.
هەواڵنێری ”هەنگاو“ لەشاری ئیلام ناسنامەی ئەو هاووڵاتییە کوردەی ”عەبدوڵڵا ڕەشیدپووڕ“ ڕاگەیاندووە.
ئەو هاووڵاتییە کوردە ساڵی ١٣٩٢ (٢٠١٣) لە تێکهەڵچوونێکدا بە چەک هاووڵاتییەکی دیکەی کوشتبوو و لەلایەن هێزە ئینتزامییەکانەوە دەستبەسەر کرابوو.
ناوبراو دواتر لەلایەن دەزگای دادوەریی ئێران سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرا و ئەو حوکمە لە دیوانی بەرزی وڵات پشتڕاست کرایەوە.
ڕەشیدپووڕ لەماوەی ٤ ساڵی ڕابردوودا لە گرتووخانەی ناوەندیی ئیلام ڕاگیرابوو.