سەردەشت/ ٢٠ کۆڵبەری کورد دەستگیر کران
١٩ گەلاوێژ ٢٧١٧، ٠٠:٠٨
هەنگاو: هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری سەردەشت، لانیکەم ٢٠ کۆڵبەری کوردیان دەستگیر کردووە.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ناوەندی مافی مرۆڤی (هەنگاو)، دوێنێ سێشەممە ١٧ی گەلاوێژ،هێزە چەکدارەکانی ئێران لە گوندی "دۆڵەبی"ی سەر بە سەردەشت، لانیکەم ٢٠ کۆڵبەری کوردیان دەستبەسەر کردووە.
هەتا ئێستا ناوی ئەو ٢٠ کۆڵبەرە کوردە بۆ ”هەنگاو“ ئاشکرا نەبووە، بەڵام هەندێ سەرچاوەی ئاگادار ڕەوانەی دادگای سەردەشت کراون.
بە گوتەی سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراو، هێزە چەکدارەکانی دەستیان بەسەر کەلوپەل و باری ئەو کۆڵبەرانەشدا گرتووە.