خۆکوژیی دووەمین ژنی دێولانی لەماوەی یەک حەفتەدا

١٩ گەلاوێژ ٢٧١٧، ٠٠:٣٦

هەنگاو: کچێکی لاوی خەڵکی دێولان بەهۆی کێشەی خێزانییەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ناوەندی مافی مرۆڤیی ”هەنگاو“، ڕۆژی شەممە ١٤ی گەلاوێژ، کچێکی لاوی خەڵکی دێولان بە ناوی ”نگین محەممەدی“ کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

هەواڵنێری ”هەنگاو“ لەشاری دێولان ڕایگەیاندووە کە ئەو کچە دانیشتووی گوندی ”بەوەجان“ بووە و لە ڕێگەی خۆهەڵواسینەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، نگین بە هۆی کێـشەی خێزانییەوە خۆی کوشتووە.

لەماوەی حەفتەی ڕابردوودا ئەمە دووهەمین کچی خەڵکی دێولانە کە ڕاپۆرتەکەی بە ”هەنگاو“ گەیشتووە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە