خۆکوشتنی دایکێکی دیواندەرەیی
٢٠ گەلاوێژ ٢٧١٧، ١٧:٢٨
هەنگاو: ژنێکی خەڵکی دیواندەرە بە هۆی کێشەی بنەماڵەییەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی "هەنگاو"، ڕۆژی پێنج شەمە ١٩ی گەلاوێژ، ژنێکی خەڵکی دیواندەرە بە هۆی کێشەی بنەماڵەییەوە و لە ڕێگەی خۆهەڵواسینەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
هەواڵنێری "هەنگاو" ناسنامەی ئەو ژنەی "فەریدە وەیسی" خەڵکی دیواندەرە ڕاگەیاندووە.
چەند مانگ لەوە پێش، کوڕێکی تەمەن ١٦ ساڵی ئەم ژنە بە ناوی "بێهنام وەیسی" لە ڕێگەی خۆهەڵواسینەوە، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنابوو.
بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمار کراو لە ناوەندی ئاماری "هەنگاو"، لە ماوەی حەفتەی ڕابردودا، ٣ ژن لە شارەکانی دێولان و دیواندەرە کۆتایین بە ژیانی خۆیان هێناوە.