١٧ کۆڵبەری سەردەشتی غەرامەکران و بە نووسراوە بەڵێنییان لێ وەرگیرا

٢١ گەلاوێژ ٢٧١٧، ١٥:٠١

هەنگاو: نزیکەی ٢٠ کۆڵبەری خەڵکی سەردەشت کە چەند ڕۆژ پێش دەستبەسەر کرابوون، غەرامە کران.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤیی "هەنگاو"، ڕۆژی پێنج شەممە ١٩ی گەلاوێژ، دادسەرای گشتیی شاری سەردەشت ١٧ کۆڵبەری خەڵکی ئەو شارەی هەرکامەیان بە دانی بڕی ٥٠٠ هەزار تمەن غەرامە کردووە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، دادگا هەروەها ئەو ١٧ کۆڵبەرەی ناچار کردووە کە بە نووسراوە بەڵێن بدەن کە جارێکی دیکە کۆڵبەری ناکەن.

ئەو ١٧ کۆڵبەرەی خەڵکی سەردەشت ڕۆژی سێشەممە ١٧ی گەلاوێژ لە گوندی "دۆڵەبی" ئەو شارە و لەلایەن هیزە چەکدارەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کرابوون.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە