٤ دەستبەسەر کراوی خەڵکی شنۆ گوێزرانەوە بۆ زندانی ناوەندی ئەو شارە
هەنگاو: چوار هاووڵاتیی خەڵکی شنۆ پاش نزیک بە دوو مانگ دەستبەسەر کرن گوێزرانەوە بۆ گرتووخانەی ناوەندیی ئەو شارە.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤیی ”هەنگاو“ چوار هاووڵاتیی خەڵکی شنۆ کە ڕۆژی چوارشەممە ٣١ی جۆزەردان لەلایەن هێزە ئیتلاعاتیەکانی شاری شنۆ وە دەستبەسەر کرابوون، حەفتەی ڕابردوو و پاش ٥٠ رۆژ ڕاگیران لە گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعات بۆ گرتووخانەی ناوەندیی شنۆ گوازراونەتەوە.
هەواڵنێری ”هەنگاو“ ناسنامەی ئەو جوار هاووڵاتییە کوردەی بە شێوەی خوارەوە ڕاگەیاندووە؛
١ـ فەرعان سەیدەپوور خەڵکی گوندی بێژاوێ
٢ـ یوسێف سەیدەپوور خەڵکی گوندی بێژاوێ
٣ـ ئومید سەیدەپوور خەڵکی گوندی بێژاوێ
٤ـ عبدوڵڵهی خەڵکی گوندی تاچیناوێ
ئەو چوار هاووڵاتییە کوردە بە تۆمەتی هاوکاری لە گەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری ئێران دەستبەسەر و پاش ٥٠ ڕۆژ گوازراوەنەتەوە بۆ گرتووخانەی ناوەدنیی ئەو شارە.