قوروە / دەستبەسەرکرانی یەکێک لە بەڕێوەبەرانی کەمپەینی ”نا بۆ دەستدرێژی و ئازاری ڕەگەزی منداڵان“

٢٢ گەلاوێژ ٢٧١٧، ٠٣:٣٧

هەنگاو: یەکێک لە بەڕێوەبەرنی کەمپەینی ”نا بۆ دەستدرێژی و ئازاری ڕەگەزی منداڵان“ دەستبەسەر و باقی بەڕێوەبەرەکانی هەڕەشەی دەستبەسەرکرانیان لێکراوە.

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤیی “هەنگاو، ڕۆژی پێنج شەممە ١٩ی گەلاوێژ، هێـزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات هێرشیان کردووەتە سەر ماڵ سارا ڕەزایی و دەستبەسەریان کردووە.

سارا کە یەکێک لە چالاکانی مەدەنی و یەکێک لە بەڕێوەبەرانی ئەو کەمپەینە بووە پاش چەند کاتژمێر لێپرسینەوە ئازاد کراوە.

لەلایەکی دیکەوە هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات هەڕەشەیان لە بەڕێوەبەرانی دیکەی ئەو کەمپەینە وەکوو ئەرسەلان هیدایەتی و یاشار حوجەتی کردووە کە دەستبەسەریان دەکەن.

هەروەها ئەو هێزانە هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی بەڕێوە بەرانی کەمپەینەکە و بەزۆر ئەو کەمپەینەیان لە سە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان پێیان سڕییوەتەوە.

چالاکانی مەدەنی شاری قوروە بە نیسبەت ئازاد کرانی کەسیک بەناوی عەلی ئەکبەر مورادی کە ماوەیەک پێش دەستدرێژی کردبووە سەر منداڵێک و پاش چەند ڕۆژ لەلایەن ناوەندە ئەمنیەکانەوە ئازاد کرابوو، ناڕەزایەتییان دەربڕیبوو.

بە وتەی چالاکانی مەدەنی قوروە ناوبراو چەندین جار دەستدرێژی کردووەتە سەر منداڵان و بنەماڵەی دوایین قوربانی بە هۆی گیرۆدە بوونی باوکی بە ماددە سڕکەرەکان ترس لە ئابڕووی خۆیان سکاڵاکەیان وەر گرتووەتەوە و دەزگای دادوەەیی قوروەش پاش چەند ڕۆژ تاوانباری ئازاد کردووە.

کەمپەینی “نا بۆ دەستدرێژی و ئازاری ڕەگەزی منداڵان” ١٠٠٠ ئەندامی هەبوو و توانیبووی سەدان واژۆ کۆ بکاتەوە و داوای لە دادستانیی شاری سنە و هەروەها نوینەرانی پەرلمان کردبوو کە لێکۆڵینەوە لەسەر ئەو تاوانبارە سەر لەنوێ دەست پێبکەنەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە