دەستبەسەر کرانی چوار هاووڵاتیی خەڵکی شنۆ

٢٢ گەلاوێژ ٢٧١٧، ١٧:٠٧

هەنگاو: چوار هاووڵاتیی خەڵکی  شاری شنۆ لەلایەن هێزە ئەمنیەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کران.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ناوەندی مافی مرۆڤیی ”هەنگاو“، ڕۆژی شەممە ٢١ی گەلاوێژ، هێزە ئەمنیەکانی ئێران هێرشیان کردووەتە سەر گوندی سینگانی شنۆ و ٢ کەسیان دەستبەسەر کردووە.

ناسنامەی دوو کەس لەو گیراوانە کە باوک و کوڕن بۆ ”هەنگاو“ ئاشکرا بووە کە بریتین لە خەلیل عەینی و سدیق عەینی.

هەروەها دوو کەسی خەڵکی شاری شنۆش دەستبەسەر کراون کە هەتا ئێستا ناسنامەیان ئاشکرا نەبووە.

هەواڵنێری ”هەنگاو“ لە شاری شنۆ رایگەیاند کە ئەو ٤ کەسە بە تۆمەتی ”هاوکاری کردنی یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری ئێران“ لەلایەن هیزە ئەمنیەکانەوە دەستبەسەر کراون.

هەتا ئێستا و سەرەڕای بەدواداچوونی بنەماڵەکانیان، نازانرێ کە ئەو ٤ کەسە لە کوێ راگیراون.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە