پیرانشار/ هێزەکانی سوپای پاسداران کاروانچییەک و هاووڵاتییەکی مەدەنییان دایە بەر دەستڕێژی گوللە

٢٣ گەلاوێژ ٢٧١٧، ١٨:١٣

هەنگاو: هێزەکانی سوپای پاسداران لە ناوچە سنوورییەکانی پیرانشار هاووڵاتییەکی مەدەنییان وێڕای کاروانچییەک بە سەختی بریندار کرد.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ناوەندی مافی مرۆڤیی ”هەنگاو“،  ڕۆژی شەممە ٢١ی گەلاوێژ،هێزەکانی سوپای پاسداران لە ناوچە سنوورییەکانی پیرانشار هاووڵاتییەکی مەدەنییان داوەتە بەر دەستڕێژی گوللە.

هەواڵنێری هنەگاو“ لە پیرانشار ڕایگەیاند کە بە هۆی تەقەی هێزەکانی سوپای پاسداران هاووڵاتییەکی مەدەنی بە ناسنامەی ”سەید شەفیع تاهیری“ و کاروانچییەک بەناوی ”محەممەد“ بە سەختی بریندار بوون.

سەرچاوەیەکی ئاگادار ڕایگەیاند کە هێزەکانی سوپا ئیزنیان نەداوە کە ئەو دوو هاووڵاتییە بۆ چارەسەریی پزیشکی ڕەوانەی ناوەندە دەرمانییەکانی پیرانشار بکرێن و گواستوویانەتەوە بۆئیدارەی ئیتلاعاتی شار شنۆ.

ئەو سەرچاوەیە ڕایشی گەیاند کە هەتا ئێستا ئیزن نەدراوە کەس سەردانی ئەو دوو هاووڵاتییە بکات و پزیشک لە نەخۆشخانەی شنۆوە دەبن بۆۆ چارەسەرییان و ئیزن نادەن کە بیانگوازنەوە بۆ ناوەندە دەرمانییەکان.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە