دوو هاووڵاتیی دیکەی کورد لەسێدارە دران

٢٤ گەلاوێژ ٢٧١٧، ٠٠:١٤
هەنگاو: حوکمی سێدارەی دوو هاووڵاتیی کورد لە زیندانەکانی شیروان و زەنجان جێبەجێ کرا. بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤیی "هەنگاو"، حەفتی ڕابردوو دوو بەندکراوی کورد لە زیندانەکانی زەنجان و شیروان ئێعدام کراون. بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ڕۆژی سێشەمەی حەفتەی ڕابردوو ١٧ی گەلاوێژ، بەندکراوێکی خەڵکی سەردەشت بە ناوی "حەمزە رەحیم پوور" لە زیندانی ناوەندیی زەنجا لەسێدارە دراوە. ئەو بەندکراوە کوردە لە ساڵی ١٣٩٣ ی هەتاوی (٢٠١٤) لە زیندان ڕاگیرابوو و لەلایەن دەزگای دادوەریی ئێرانەوە سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرابوو. لەلایەکی دیکەوە، حوکمی سێدارەی هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "تەوحید حەقمورادی" تەمەن ٣٨ ساڵ و خەڵکی شاری شیروانی پارێزگای خوراسانی باکوور لە زیندانی ناوەندیی ئەو شارە جێبەجێ کراوە. حوکمی ئێعدامی ئەو هاوولاتییە کوردە کە ٥ ساڵ پێش بە تۆمەتی "کوشتنی ئەنقەست" دەستبەسەر کرابوو، ڕۆژی پێنج شەممە ١٩ی گەلاوێژ لە زیندانی ناوەندیی شیروان جێبەجێ کراوە.  

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە