شنۆ / سزای ٦ ساڵ زیندان بەسەر هاووڵاتییەکی کورد سەپێندرا

٢٤ گەلاوێژ ٢٧١٧، ١٤:٠٩

هەنگاو: دەزگای دادوەریی شنۆ بە تۆمەتی چالاکیی سیاسی حوکمی زیندانی بەسەر هاووڵاتییەکی خەڵکی ئەو شارەدا سەپاند.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕیکخراوی مافی مرۆڤیی "هەنگاو"، لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا دادگای شۆڕسی شنۆ "خەلیل شاهی" هاووڵاتی خەڵکی ئەو شارەی بە ٦ ساڵ مانەوە لە زیندان مەحکووم کردووە.

ئەو حوکمە بە تۆمەتی "هاوکاری و ئەندامەتی لە یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری ئێران" بەسەر ناوبراودا سەپێندراوە.

ناوبراو، پێشتر و لە مانگی پووشپەڕی ١٣٩٥ی هەتاوی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شنۆوە دەستبەسەر و پاش ماوەیەک بە دانانی بارمتە و بەشێوەی کاتی ئازاد کرا.

خەلیل شاهی خەڵکی گوندی "سینگان" سەر بە شاری شنۆیە و بە نیسبەت ئەو حوکمە ناڕەزایەتی دەربڕییوە و چاوەڕوای بڕیاری دادگای پێداچوونەوە دەکات.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە