ئورمیە/ هاووڵاتییەکی مەهابادی لە سێدارە درا

٢٤ گەلاوێژ ٢٧١٧، ١٩:٢٦

هەنگاو: حوکمی سێدارەی هاووڵاتییەکی خەڵکی مەهاباد لە زیندانی ئورمیە جێبەجێ کرا. براکەشی دوو حەفتە پێش لەو زیندانە لەسێدارە درابوو.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤیی ”هەنگاو“، بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە ٢٤ی گەلاوێژ، حوکمی سێدارەی هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی ”خالید ئەمینی“ لە گرتووخانەی ناوەندیی شاری ئورمیە جێبەجی کراوە.

ئەو هاووڵاتییە کوردە بە تۆمەتی ”کوشتنی ئەنقەست“ دەستبەسەر و لەلایەن دەزگای دادوەریی ئێرانەوە سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرابوو.

لە سێدارە دانی ئەو هاووڵاتییە وکردە لە کاتێکدایە کە ڕێکەوتی ٤ی گەلاوێژ واتە ٢٠ ڕۆژ پێش ئێستاش برایەکی دیکەی ناوبراو بەناوی ”فەتاح ئەمینی“ لە گرتووخانەی ئورمیە لەسێدارە درابوو.

ئەو دوو برایە لە کەیسێکی هاوبەشدا لەلایەن دادگاوە بە تۆمەتی ”کوشتنی ئەنقەست“ سزای سێدارەیان بەسەردا سەپێندرابوو.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە