سەردەشت/ هاووڵاتییەک لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە دەستبەسەر کرا

٢٦ گەلاوێژ ٢٧١٧، ٠٢:١٦
هەنگاو: هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سەردەشت هاووڵاتییەکی خەڵکی ئەو شارەیان دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستەوە. بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤیی "هەنگاو"، ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە ٢٤ی گەلاوێژ، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سەردەشت لە شەقامی "حەڵەبجە"ی ئەو شارە هاووڵاتییەکی کوردیان دەستبەسەر کردووە. هەواڵنێری "هەنگاو"  لە شاری سەردەشت ناسنامەی ئەو هاووڵاتییە دەستبەسەر کراوەی "تەیموور خزرپوور"  تەمەن ٤٤ ساڵ و کوڕی مستەفا ڕاگەیاندووە. بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو هاووڵاتییە کوردە بە تۆمەتی "هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری ئێران" دەستبەسەر کراوە. سەرەڕای بەدواداچوونی بنەماڵەی تەیموور، هەتا ئێستا نازانرێ لە کوێ ڕاگیراوە و هێزە ئیتلاعاتییەکان بە بنەماڵەکەیان ڕاگەیاندووە کە ئەوان هیچ زانیارییەکیان لەسەر ناوبراو نیە.  

زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە