کرێکارێکی کورد بە هۆی بێکارییەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا+ وێنە

٢٦ گەلاوێژ ٢٧١٧، ١٣:٢٨

هەنگاو: کرێکارێکی کوردی خەڵکی شاری سنە بە هۆی بێکارییەوە لە شاری تاران خۆی کوشت.

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤیی "هەنگاو" ،ڕۆژی سێشەممە ٢٤ی گەلاوێژ، لاوێکی خەڵکی سنە لە سشری تاران بە هۆی بێکارییەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

هەواڵنێری "هەنگاو" ناسنامەی ئەو لاوە  کوردەی "پەیام مورادی" تەمەن ٢٧ ساڵ و کوڕی عوسمان ڕاگەیاندووە کە لە شاری تاران لە ڕێگای خۆهەڵواسینەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

پەیام دوو ساڵ پێش و دوای ئەوەی کە وڵاتی نوروێژ وەکوو پەنابەر قەبووڵی نەکرد، لە ڕووی ناچارییەوە گەڕایەوە بۆ ئێران .

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، پەیام دوای ئەوە ڕوو لە شاری تاران دەکات و دوای ئەوەی کە لە دۆزینەوەی کار بێ هیوا دەبێت، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە